Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:22

سیامەند سێلکی: بارزانی نەمر بەردەوام بەرگری لە ماف و ئازادییەکان کردووە

کوردستان TV
100%

سیامەند سێلکی نووسەرو رۆژنامەنووس لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ساڵیادی لە دایك بوونی بارزانی نەمر، وەك قوتابخانەیەك بۆ خۆنەچەماندن و قوربانیدان هاتە ئاخاوتن و رایگەیاند:

مێژووی رزگاریخوازی كوردستان زۆر بزوتنەوەی بەخۆوە بینیوە، بەڵام ئەوەی بارزانی نەمر و ئەو فەلسەفە نوێیەی توانی بزوتنەوەی ناوچەگەریەتی بكاتە بزوتنەوەیەكی سەرتاسەری. كاریگەری بزوتنەوەی بارزانی نەمر لە رووی مەعنەوەییەوە كاریگەری لە سەر تەواوی پارچەكانی دیكەی كوردستان هەبوو.

بارزانی نەمر بزوتنەوەی كوردایەتی لە چوارچێوەیەكی تەسكەوە بۆ چەترێكی نەتەوەیی گۆڕی زۆر دوور بین بووە، رۆڵی داوەتەوە تەواوی پێكهاتەكان لە نەتەوەو ئاین و ئاینزاكان ئەوانەی لە كوردستان ژیاون. یەكیك لە جیاوازیەكانی بارزانی بەردەوام بوونە لە خەبات، بە شێوازێك لە شێوازان بەوەی تاكەكانی كورد پەروەردە بكات بەوەی لە شكست بێ ورە نەبن.

ئەوەی رێبازی بارزانی نەمر جیادەكاتەوە لەگەڵ هەر رێبازێكى تر ئەویش مرۆڤ دۆستییە، لە هەر ناوچەیەكی شۆرش كۆمەڵێك بنەما هەبوون لەوناوچانە بڵاو بكاتەوە. جگە لە پرسی ژینگە پارێزی و پرسی گرنگی دان بە ئافرەت و چەندین پرسی دیكەی كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی.

 بارزانی نەمر بەردەوام بەرگری لە ماف و ئازادییەكان كردووە، تا رێزی لە دیل گرتووە و قەدەغەی كردووە كە دیلی جەنگ بە هیچ شێوەیەك ئازار بدرێت. بارزانی وەكو سەركردەو سیاسییەكی بە توانا گفتوگۆ و دیالۆگی بە خەباتێكی رەوا داناوە.  توانیویه‌تى بە سەر ئەو كەسانە زاڵ بێت كە بارزانی بە خێڵەكی ناو دەبەن. لە زۆر وڵاتانی پێشكەوتوو، ئەوەی كە بارزانی نەمر پەیڕەوی كردووە بە كاری پێشكەوتوو وەسف دەكەن كە ئەو بەر لە 100 ساڵ ئەو فەرهەنگەی پەیڕەو كردووە .

  

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.