Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:26

پۆلیسی گه‌رمیان: ته‌رمی مێردمنداڵێک لە‌شارۆچکه‌ی که‌لار دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پۆلیسی گه‌رميان رایده‌گه‌ێنێت ،به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ ته‌رمی مێرد منداڵێك به‌ كوژراوی له‌ پشت باخه‌كانی نزیك شه‌قامی پشتێنه‌ی  نێوان ناحییه‌ی ڕزگاری - گوندی گرده‌گۆزینه‌ دۆزرایه‌وه‌.

عه‌لی جه‌مال قه‌دووری ،موقده‌می مافپه‌روه‌ر له‌ ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی  ڕۆژی دووشه‌مه‌ 8 / 3 /2021  كه‌سوكاری مێرد منداڵێك به‌ناوی (ع / س / ع ) له‌دایكبووی 2004 دانیشتووی گوندی گرده‌گۆزینه‌ سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی كه‌لار پۆلیسیان ئاگاداركردوه‌ كه‌ ناوبراو له‌ماڵ ده‌رچووه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ ته‌رمی ناوبراو به‌ كوژراوی له‌ پشت باخه‌كانی نزیك شه‌قامی پشتێنه‌ی  نێوان ناحییه‌ی ڕزگاری - گوندی گرده‌گۆزینه‌ دۆزرایه‌وه‌ .

پۆلیسی گه‌رمیان  ده‌شڵێت: له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شارۆچكه‌ی كه‌لار كراوه‌و پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ كردۆته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.