Erbil 26°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:19

مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فولهام تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری بیست و هه‌شته‌مینی خولی پرێمه‌ر لیگی ئینگلیزی یانه‌ی مانچسته‌رستی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بووه‌ میوانی یانه‌ی فولهام و توانی به‌ تۆمار كردنی سێ گۆل ، سێ خالی یاریه‌كه‌ له‌ تیپی میواندار وه‌ربگرێت .
یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای كرافین كۆتاج به‌رێوه‌ چوو ، وێرای هه‌ولی زۆری یاریزانانی تیپی میوان بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له‌ گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
 له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چلو حه‌وت یاریزانی ئینگلیزی جۆن ستۆنز گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی بۆ مان ستی تۆمار كرد ، ئینجا گابریێل خیسۆسی به‌رازیلی له‌ خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش میوانه‌كانی كرده‌ خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، چوار خوله‌ك دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ مان ستی هه‌ژمار كردو یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به‌سه‌ركه‌وتوویی جێ به‌جێی كردو گۆلی سێیه‌م و دلنیایی تۆمار كردو یانه‌ی مان ستی بیستو دووه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاو یه‌ك خال به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی فولهامیش تووشی سێزده‌هه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی بیستو شه‌ش خاله‌و له‌ پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .   
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.