Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:14

دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

له‌ دوو په‌یامدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ئیمام و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی دڵخواز محه‌مه‌د حوسێن به‌گی جاف ده‌كات.

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ئیمام
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، مامۆستا مه‌لا مه‌حمه‌د ئیمام
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له‌ خودای مه‌زن داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و گیانی خوشكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
13ـی3ـی2021


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی دڵخواز محه‌مه‌د حوسێن به‌گی جاف

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی دڵخواز محه‌مه‌د حوسێن به‌گی جاف
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كادیر و چالاكوانی لێهاتووی بواری رێكخراوه‌یی ئافره‌تان خاتوو(دڵخواز محه‌مه‌د حوسێن به‌گی جاف)مان بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان و خزم و دۆست و هاوڕێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین. خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو دڵخواز جاف به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێیانی ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
13ـی3ـی2021

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.