Erbil 20°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:23

پارێزگاری هەولێر ئەو پێشمەرگەیەی به‌سه‌رکرده‌وه‌ کە لەئەنجامی تەقینەوەی مینێکی پەکەکە برینداربوو

کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو پیشمەرگەیەی کرد کە لەئەنجامی تەقینەوەی مینێكی چەكدارانی پەكەكە لەدەڤەری سیدەکان برینداربوو.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە 2021.3.13، ئومێد خوشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێر، ئەو پێشمەرگەیەی بەسەرکردەوە کە شەوی هەینی لەئەنجامی تەقینەوەی مینێكی چێندراوی چەكدارانی پەكەكە لە دەڤەری سیدەكان بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا، بریندار بوو و پێشمەرگەیەكی دیکەش کە لەگەڵی بوو بەناوی (تاریق قادر خالند) شەهید بوو.

پارێزگاری هەولێر، لەبەسەرکردنەوەکەیدا، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی (مزەفەر فەرهاد حەسەن)ی پرسی و هیوای خواست خودای گەورە شیفای بۆ بنێرێت و بەزووترین کات چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە سەر ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و ناو خانەوادە و خێزانەکەی، وەکو پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا و داواشی لە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کرد چی پێویستە بۆ چارەسەرکردنی ئەنجامبدرێت.

لەلایەن خۆیەوە، (مزەفەر فەرهاد حەسەن) وێڕای خۆشحاڵبوونی بەسەردانەکەی بەڕێزیان، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ هەواڵ پرسین و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستیی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.