Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:18

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کوتلەی وزاریی پارتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
#7
100%

ڕۆژی شەممە ١٣ـی ٣ـی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی پارتی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
 
لە كۆبوونەكەدا سەرەتا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان كورتەیەكی لەبارەی كار و بەرنامەكانی حكوومەت و هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە بواری كەرتی نەوت و پێشمەرگە و بوارە جیاجیاكانی تر و هەنگاوەكان بۆ زیادكردنی داهاتی حكوومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان خستەڕوو. هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە كابینەی حكوومەتی هەرێم وەك تیمێكی هەماهەنگ و پتەو و بە بێ جیاوازیی نێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی كاروبارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات و هەوڵی ئەوەش دەدات كە بۆ دابینكردنی داهات و خزمەتكردنی خەڵك پشت بە خۆی و تواناكانی هەرێم ببەستێت.
 
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە كرد و لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكان لە ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و یەكڕیزیی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم ڕوونكردنەوە و ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو.

هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی تیمی پارتی لە حكوومەت كرد و ڕایگەیاند پێویستە كە هەمووتان خۆتان بە خزمەتكاری گەلی كوردستان بزانن و دەبێ لەناو چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و خەڵكی هەژاری وڵاتدا بن و هەموو هەوڵەكان لە دەوری ئەوەدا چڕ ببێتەوە كە دەستەڵات بە دروستی و بۆ خزمەتی جەماوەر بە كار بهێندرێن.

سەرۆك بارزانی ئاماژەشی بەوەدا كە ڕێبازی بارزانی ڕێبازی خزمەتكردنی خەڵكە و پێویستە خەڵكی كوردستان كەرامەتی خۆی لە لە حكوومەتەكەی خۆیدا ببیننەوە.
 
لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ حكوومەتی هەرێم دووپات كردەوە و داوای كرد كە حكوومەت بە پێداگری و هێزەوە لەسەر پڕۆسەی چاكسازی بەردەوام بێت و ئامادەیی خۆشی ڕاگەیاند كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی ئەوەی پێویست بێت یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێم دەبێت.

b

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.