وەزارەتی دەرەوەی فهرەنسا، رایگەیاند: یەكێتی ئەوروپا ئامادەیە سزاكان بەسەر ئەو كەسایەتی و دامەزراوانەی ئێراندا بسەپێنێت کە لە پێشێلكارییە مەترسیدارەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران تێوەگلاون.
یەكێتیی ئەوروپا هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر ئێراندا كرد، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگهیاند هۆشداری بە تاران دەدات ئەگەر بەردەوام بێت لە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ ئەوا یەكێتیی ئەورووپا سزای بەسەردا دەسەپێنێت.
ههروهها لە بەننامەكەدا هاتووە كە یەكێتیی ئەورووپا سزا بەسەر چەند كەسایەتی و كیانی تێوەگلاو لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە ئێراندا دەسەپێنێت.
باس لهوهشكراوه كه زۆر نیگەرانن لە پێشێلكارییە مەترسیدارەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بە تایبەتی پێشێلكارییەكان بهرامبهر بە ئازادی ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین.
بەر لە دوو هەفتەش ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبەردەم ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهكردبوو كە زۆر نیگەرانن لە چارەنووسی نەسرین سوتودە پارێزەری ئێرانی و داواشی كردبوو فەریبا عادلخا توێژەری فەرەنسی ئێرانی ئازاد بكرێت كە چەند مانگێكە لە تاران دەستبەسەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.