یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی بیست وحه‌وته‌می خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئێڤێرتۆنی میوانی برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، تا له خوله‌كی سیی و یه‌كدا، بێن گۆدفێری یاریزانی ئێڤێرتۆن گۆڵێكی بۆ چێڵسی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌میش هێرشه‌كانی هه‌ردوو تیپ بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر درێژه‌ی هه‌بوو، یه‌كێك له هێرشه‌كانی چێڵسی لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له‌جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، جۆرجینهۆی ئیتاڵی گۆڵی دووه‌می بلوزی له خوله‌كی شه‌ست وپێنج به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجا خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئێڤێرتۆنیش به چلوشه‌ش خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دێت .
چێڵسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئێڤێرتۆن تۆمارکرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.