سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد ناکۆییەکان تێپەڕێنن، راشیدهگهێنێت: داوای گفتوگۆی نیشتیمانییانە دەکەم بۆ رێکەوونی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵی.
ئهمرۆ دووشهممه 8 ى 3 ى 2021، لە وتارێکیدا بە بۆنەی ماڵئاوای لە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ رایگەیاند، حکومەت کاتی پێویستە بۆ پاراستنی عێراق، ئێستا وڵاتانی دونیا پشتیوانی عێراقن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.
راشیگهیاند، سورین لەسەر ئەوەی کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دەرەکی، لەبارەی هێزە بیانییەکانیش وتی چونە دەرەوەی ئەو هێزانە لە ناو خاکی عێراق، بەپێێ رێکەوتن دەبێت.
گوتیشی، داوای گفتوگۆی نیشتیمانیانە دەکەن بۆ رێکەوتنی کۆتایی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.