لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی 8 ى مارس ، ڕۆژی جیهان ئافره‌تان، یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌یان:
پەیامی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان
٨ی مارس، رۆژی به‌جیهانیكردنی پرسی ئافره‌تانه له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كاندا و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌یه كه ساڵانێكه بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تان كاری بۆ ده‌كه‌ن و خه‌باتكردنه له‌پێناو چه‌سپاندنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له هه‌ر دوو پێگه‌ی خێزان وكۆمه‌ڵگه.
كاركردنی رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی ئافره‌تان له جیهان به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ جه‌ختكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی خواست و داوای ئافره‌تانه بۆ بهشداركردنێكی كاراتری ئافره‌تان له بواره جیاوازه‌كاندا. ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژ و به‌رنامه‌ی كاركردنماندا، ساڵانه له‌رێگه خوێندنه‌وه و دیراسه‌كردنی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی ئافره‌تان له كوردستان، پلان و كاره‌كانمان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه یه كه پێویستیه‌كانی ئافره‌تانی پێ پرببێتهوه.
ئێستا ئافره‌تانی كوردستان پێویسته به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خواست و جۆری كاركردنیان لابه‌رن و به‌پشت به‌ستن به توانا جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانی خۆیان بتوانن ئاماده‌ییان له ته‌واوی كار و پیشه‌كاندا هه‌بێت و بازاری كار هاوشێوه‌ی پیاو شوێنی
ئافره‌تانیش بێت.
دروشمی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له رۆژی جیهانی ئافره‌تاندا بریتیه له " خاوه‌ندارێتی به‌رهه‌م و بڕیار مافی منیشه" ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م دروشمه‌وه بڵێین هێزی كاری ئافره‌تان ببێته چه‌قی گۆڕانكاری له بڕیار و جێكردنه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و كاره جیاوازانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه وێنایه‌كی پیاوی پێ به‌خشیون و هێزی ده‌ستی ئافره‌تانیان لێ بێبهشكردوون، دووباره ئه‌و هێزی بڕوابوونه بۆ ئافره‌تان بگه‌ڕێندرێته‌وه و ئه‌وانیش بتوانن له هه‌ڵبژاردنی كاردا خاوه‌ن بڕیاری خۆیان بن.
پاڵپشتی به‌رده‌وامی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشچونی مافی ئافره‌تان و وه‌ك پره‌نسیپێكی چه‌سپیوی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی كاری جدییان له پێناویدا به ئه‌نجام گه‌یاندوه، جێگه‌ی سه‌رنج و دڵخۆشیه بۆ ئافره‌تان و بۆته هاندهربۆ به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی ئافره‌تانی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواست و ئامانجه‌كانیان.
له‌م ڕۆژه‌دا یادی ئافرەتانی كوردپه‌روه‌ر و به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی رزگاری كوردستان له بیر ناكه‌ین سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نوێنین و سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ئافره‌ت له بزاڤی نیشتمانی ده‌نێرین .ئازار و به‌سه‌رهاتی ئافره‌تانی ئێزدی زامێكی ساڕێژنه‌بووی جه‌سته‌مانه و به‌رده‌وامی خزمه‌ت و پشتیوانیمان بۆیان كه‌مترین ئه‌ركه. دووپات ده‌كه‌ین كه له پاڵ خه‌باتمان بۆ یه‌كسانی، پارێزه‌ری ئازادی و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان بین و به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان وه‌فادار و به‌رده‌وامیده‌ری ڕێباز وڕێگایان بین.
ئه‌م رۆژه له‌سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنانی كوردستان و سه‌رجه‌م چالاكوان وپیاوه یه‌كسانیخوازه‌كان پیرۆز ده‌كه‌ین و خه‌باتیان به‌رز ده‌نرخێنین.
له‌سه‌رجه‌م ستاف و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین كه هه‌میشه به‌بێ ماندووبوون و به‌بێ جیاوازی ئامێزیان بۆسه‌رجه‌م ئافره‌تانی كوردستان له نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كان كردۆته‌وه.
سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌پێناو دابینكردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌یان كۆشش ده‌كه‌ن و پشت به هێزو توانای خۆیان ده‌به‌ستن.
سڵاو ده‌نێرین بۆ روحی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بۆنه‌ته قوربانی هزری پیاوسالاری و نه‌ریتی چه‌وتی كۆمه‌ڵگه.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
٨ی مارسی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.