وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگهیاند: وڵاتهكهی وەڵامی دواین هێرشی موشەکی سەر بارەگای سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار دەداتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7/3/2021 لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند: واشنتۆن بە گورزێک وەڵامی دواین هێرشی موشەکی سەر بارەگای هێزەکانیان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار دەداتەوە.
وەزیری بەرگری گوتیشی: لەکات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە، با ئێران باش بزانێت ئێمه به ههموو شێوهیهك هێزهكانمان دهپارێزین.
ئاستن رایگەیاند، تائێستاش پنتاگۆن هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و دەیەوێت بەوردی زانیاری لەسەر ئەو لایەنە کۆبکاتەوە کە بەرپرسە لەهێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و کوشتنی ئەو بەڵێندەرە ئەمریکییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.