Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:42

له‌کوردستانی ئێران ئافره‌تێک به‌ پاساوی شەرەف له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ کوژرا

کوردستان TV
100%


 ئافره‌تێكی گەنج لە ئورومیە بە پاساوی شەرەف و نامووس، لە لایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژرا.

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە له‌هه‌فته‌ی رابردوودا، ئافره‌تێكی  لاوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی عەزیزە حەقی، تەمەن 33 ساڵ و دایکی چوار منداڵ، لە لایەن مێردەکەی بە ناوی قیرمان دەرویشی کوژرا.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی حەقی، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەكه‌ رایگەیاند: عەزیزە لە لایەن مێردەکەی و بە لەچکەکەی خنکێندراوە.
سەرچاوەکان رایانگەیاندووە کە رووداوی کوشتنەکە لە ناوچەی کوشتارگای ئورومیە رووی داوە و ئەو ژنە بە پاساوی شەرەف و نامووس کوژراوە.

شایانی باسە بنەماڵەی عەزیزە حەقی سکاڵایان لە سەرقیرقان دەرویشی تۆمار کردووە و ناوبراو ئێستا دەستبەسەرە.

بە پشتبەستن بە ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زیاتر لە 27٪ ئەو کوشتنانەی لە یەکساڵی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون، بە بیانووی پاراستنی نامووس و شەرەف بووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.