Erbil 21°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:12

یاریزانێکی تازەپێگەیشتووی کورد بۆندێک لەگەڵ یانەیەکی دانیماڕکی واژوو ده‌کات

کوردستان TV
100%


گوومان لەوە دانیه که بەهرەمەندانی کورد له تاراوگە تووانیویانه بەشێوەیەکی ئەکادیمیانه بگەنه ئاستێك که دوا ڕۆژ سوودیان لێوەربگیرێت.
 هەولێر جاجۆ (زنار) تەمەن 17 ساڵ وەك یاریزانێکی هەڵکەوتووی تۆپی پێ له ئارێنا و ستادیۆمەکامی دانیماڕك بەهۆی ئاست بەرزییەوە خۆی سەلماندووە ، له دوا پێشهاتدا هەولێر که له دایك و باوکێکی هەولێرییە و له دایکبووی ساڵی 2004 بۆندی لەگەڵ یانەی AGF Horsenes که له یانە پێشکەوتووەکانی یٔەم وڵاتەیه مۆر کرد بۆ ئەوەی یارییان لەگەڵ یٔەنجام بدات .
 ئەمەو بەرپرسی بەهرەمەندانی یانەکه لە لێدوانێکیدا که له پەیچی یانەی ناوبراو بڵاوکراوەتەوە ئاماژه به ڕۆڵی زنار کرد که له هێڵی ناوەڕاست یاریی دەکات وبه هۆی هیزی لەشییەوە داهاتوویەکی باشی لێ چاوەڕوان دەکرێت وەك ئەوەی له یارییەکاندا دەبینرێت بەو هیوایەین بۆ ساڵی 2023 ئامادەبێت وەك ئەستێریەك ئەمەش وەك دەرفەتێکە که یاریزان له دەرەوەی شارەکه ڕاکێشینه تیپەکەمان و لەو بڕوایەشدایه که میدیاکان به هۆی یٔاست بەرزییەوە بایەجی پێ بدەن .
 هەر بۆ ئەم مەبەستە بۆندمان لەگەڵی کردووە ، که پێشتر له هۆرسێنس یاریی دەکرد بۆیە بەخێرهاتنی دەکەین بۆ یانە نوێ یەکەی.

1

یونس حه‌مه‌د

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.