Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:42

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا : په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران هێشتا گرژه‌

کوردستان TV
100%

جۆن كیربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عێراق له‌ رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه‌ كه‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكا تیایدا جێگیركراون ئاماژه‌ی به‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران كرد.

جۆن كیربی له‌ میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ ده‌ستیان گه‌یشتوون 10 مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون كه‌ سه‌رجه‌میان بنكه‌یه‌كان كردووه‌ته‌ ئامانج.

گوته‌بێژی پنتاگۆن به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ رێگای سیسته‌می پێشگیری مووشه‌ك، تۆپ و هاوه‌ن وه‌ڵامی هێڕشه‌كان دراوه‌ته‌وه‌، خۆی بوارد له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ نه‌یتوانیووه‌ مووشه‌كه‌ ئاراسته‌كراوه‌كان بپێكێت.

جۆن كیربی نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌م رووداوانه‌ و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ به‌رپرسیارانی هێرشه‌كه‌یان كۆڵیووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا نه‌یانزانیووه‌ كام گرووپ هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ و گوتی: "پێشتر بینیوومانه‌ ئه‌و گرووپانه‌ی له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌ پشتگیریان ده‌كرێت هێرشی مووشه‌كییان ئه‌نجام ده‌دا. بۆیه‌ به‌ هێرشه‌كانی پێشووی ئه‌وان به‌ ئاگا ده‌هاتینه‌وه‌".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ ئێران له‌مێژه‌ به‌ شێوازی جیاواز پشتیوانی له‌ گرووپه‌ شیعه‌كان ده‌كات، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ سیاسه‌ته‌كانی گوشارخستنه‌سه‌ر، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكاوه‌ بوێری زیاتری داوه‌ته‌ ئێران.

جۆن كیربی باسی له‌وه‌یشكرد كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران هێشتا گرژه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.