Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 06:13

سەرۆک کۆماری پێشووتری فەڕەنسا سزاى سێ ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێندرا

بە تۆمەتى گەندەڵى
کوردستان TV
100%

سەرۆک كۆماری پێشووتری فەڕەنسا، نیكۆڵا ساركۆزی لە دۆسیەی "گوێگرتن" کە بە گەندەڵی تۆمەتبارکرابوو، بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا. دادگای تاوانەکانی پاریس، لە ھەمان دۆسیەدا بڕیاری سەپاندنی سزای بە تۆمەتی "گەندەڵی" لە دژی پارێزەرەکەی سارکۆزی، تیێرێ ھەرزۆگ و دادوەر گیلبێرت ئازیبێرت دەرکرد.

دادگا بڕیاری لەسەر سەپاندنی زیندانی سێ ساڵ کە یەک ساڵیان دواخراو دەبێت بەسەر سارکۆزی، ھەرزۆگ و ئازبیبێرت دەرکرد. جگە لەوە بڕیاری دوورخستنەوەی ھەرزۆگ لە کاری پارێزەری بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەرکرا. ساڵی ٢٠١٤ دۆسیەیەک لە دژی سارکۆزی لەسەر "بەکارھێنانی دەسەڵات و پێشێلکردنی نھێنی دانیشتنەکانی دادگا" کە بەمەبەستی بەدەستھێنانی زانیاری لە دۆسیەیەکی پێشووتر، کرابوویەوە.

لەو دۆسیەیەدا نیكۆڵا ساركۆزی بەوە تۆمەتبارکرا کە بۆ ئەوەی بتوانێت زانیاری لەسەر لێکۆڵینەوەکانی ئابڕووچوونی L'Oreal بەدەستبھێنێت، پێشنیازی پۆستێکی باڵای لە مۆناکۆ بۆ دادوەر ئازیبێرت کردبوو. داواکاری گشتیی بڕیاری گوێگرتنیان لە سارکۆزی و پارێزەرەکەی دەرکردبوو.

لەو پەیوەندییانەی کە سارکۆزی لەگەڵ ھێرزۆگ-ی پارێزەری ئەنجامیداوە، دەرکەوت کە زانیاری لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی L'Oreal لەلایەن پۆلیس و داواکاری گشتییەوە دزەی پێکراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.