دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای به‌رده‌ڕه‌ش ڕوڤیا روویدا و به‌هۆیه‌وه سێ قوربانی لێكه‌وته‌وه.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه حازم مه‌حه‌مه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی به‌رده‌ڕه‌ش به په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: رووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبیل له جۆره‌كانی توێتا پیكاب و بی ئێم ده‌بل ی‌و روویداوه و له ئاكامدا سێ كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون.
راشیگه‌یاند: برینداره‌كان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.