بڕیارە كاتژمێر 2:30 ى پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دوو شەممە 1ى 3 ى 2021 ، لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە بەشدارى پارێزگارەکان كۆببێته‌وه و بریاری نوێ و كۆمه‌ڵێك رێکارى پێویست بۆ ئەم قۆناغە دەگیرێته به‌ر.
سەرچاوەیەك لە لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگەیاند: لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا دوو پێشنیار بۆ دەوامی قوتابخانەو زانكۆ و په‌یمانگاكان خراوەتەڕوو كە یەكێكیان بریتیە لەوەی لە هەفتەی داهاتوو دەوام ڕابگیرێت تاوەكو مانگی چوار.
ئه‌و سه‌رچاوه گوتیشی: سه‌باره‌ت به پێشنیاری دووەم ئەوەیە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت تاوەكو ڕۆژی 19ی3 ى 2021 ، لەو ڕۆژه‌وه‌ش ڕابگیرێت بۆ مانگی چوار، گوتیشی: دواتر لەو مانگه‌د كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت، بریار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی راگیرانه‌كه ده‌دات یاخوود ده‌ستپكردنه‌وه‌ی خوێندن له‌قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكان.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش، ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌ممه، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی ناوەندەكانی خوێندن ده‌كرێت، بریار له رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌درێت.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له لیژنه‌ی ناوبراو كردووه، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان توندتر بكرێن.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هه‌ر كاتێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا داوا له ئێمه بكات بۆ داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئێمه‌ش پابه‌ندی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ده‌بین بۆ سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، به‌ڵام هیچ بریارێك نه‌دراوه بۆ داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.