Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 12:22

بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی ڕوویدا

کوردستان TV
100%


 

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1 ى 3 ى 2021 ،  بوومەلەرزەیەك بە گۆڕی  3،03 پلە بە پێوەری ڕێختەر لەنزیک شاری سلێمانی و لە سنورى عێراق-ئێران ڕوویدا.  

 وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 4:30 خوولەكی به‌ره‌به‌یان ڕوویداوە، چەقى بومەلەرزەکە 63 کیلۆمەتر لە ناوەندى شارى سلێمانى و 17 کیلۆمەتر لە باشورى رۆژهەڵاتى قەزایى پێنجوێنى پارێزگاکە دووربووە، هەندێک لە هاوڵاتیان لە شاری سلێمانیش هەستیان پێکردووە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.