پالە پاوانی - ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له سه‌ر بودجه رایگه‌یاند
عێراق دوای نه‌مانی دیكتاتۆریه‌ت ، شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنێكی سه‌رده‌میانه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی ، ئه‌و پێشێلكردنه و بێسه‌روبه‌رییه‌ی حكومه‌تی عێراق له سه‌ر ده‌ستوور نه‌هاتۆته رێكخستن . بۆیه ئه‌و كێشانه به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه هه‌رێم پێویسته ده‌ستوورێكی هه‌با بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له گه‌ڵ به‌غدا بكات ، حكومه‌تی عێراق وه‌كو سیسته‌می دیكتاتۆری مامه‌ڵه له گه‌ڵ پارێزگاكان ده‌كات .
ئاماژه‌شیدا كه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌رپرسانی سیاسی عێراقی به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌یگرنه به‌ر هه‌ڵوێستی یاسایی نیین به‌ڵكو باگراوندی سیاسی له پشته‌وه .
یاسای نه‌وت و گاز له سالی 2007 ده‌رنه‌چوو ، ئه‌وه‌ش مه‌به‌ست و پیلانی خۆیان بووه و هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه نه‌بووه ، به‌ڵكو هه‌رێم ویستوویه‌تی ئه‌و یاسایه‌ی نه‌وت و گاز ده‌ربچێت .
به‌پێی ده‌ستووری عێراقی ، هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی بۆ دیاری كراوه كه ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزی هه‌یه ، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێت به شێوازێكی مه‌ركه‌زی بڕیار بده‌ن .
له ناو په‌رله‌مانی عێراق پێویسته فراكسیۆنیه‌كانی كورد هه‌ماهه‌نگ و هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوویان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به كورد هه‌یه .
سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی بۆ یه‌كده‌نگی فراكسیۆنییه‌كانی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.