د. ئاراس قادر خۆشناوـ سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له سه‌ر بودجه رایگه‌یاند: كه بودجه بریتیه له پلانی دارایی حكومه‌ت ، نه‌خشه رێگای حكومه‌ته بۆ ساڵی ئاینده ، چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی داهاتی ئه‌و وڵاته‌یه .
به‌ڵام شێوازی سیاسی له سه‌ر باره داراییه‌كه زاڵه له عێراق ، هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه خه‌رجیه‌كان وه‌همی و به‌هه‌ده‌ردان بێت بۆ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ،
د. ئاراس روونیشیكرده‌وه كه ده‌سه‌لاتدارانی عێراق ده‌یانه‌وێت هه‌موو كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌نه‌كانی ده‌ستوور و خاك و نه‌ته‌وه و مافه سیاسییه‌كان له بیر بكه‌ین ، چاومان ته‌نها گرفتی دارایی ببینێت ئه‌وه‌ش پیلانێكی دارێژراو بوو له لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی عێراقییه‌وه .
ئاماژه‌شیدا كه هه‌رێم به‌هیچ جۆرێك ناچێته ناو بودجه‌یه‌ك كه ده‌ستووری نه‌بێت و مافه ده‌ستوورییه‌كانی تێدا پارێزراو نه‌بێت ، دوای ناكرێت هه‌ندێ مافی سه‌ره‌تاییت كه هه‌یه به ئالوگۆڕ پێت بدات .
سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراق ، دكتۆر ئاراس خۆشناو رایگه‌یاند ، ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵه نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینیمان له سه‌ر هه‌بوو ئه‌وه‌بوو كه پێویست بوو حكومه‌تی عێراق هه‌نگاوی چاكسازی بنێت دوا هه‌نگاو ئه‌وه بێت كه به‌های دۆلار به‌رز بكاته‌وه . له رووی زانستیه‌وه كارێكی خراپ نه‌بووه .
هه‌رێم له هه‌وڵدایه و سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێم له 50%ی له داهاتی غه‌یره نه‌وتی بێت ، ئه‌وه‌ش گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.