به‌شێكی زۆری كه‌رته جیاجیاكان رووبه‌رووی قه‌یرانێكی قورسی دارایی بوونه‌ته‌وه
محه‌مه‌د قایا، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دیاربه‌كر رایگه‌یاند : له‌به‌ر بێكاری و گرانی، به‌شێكی زۆری كرێكارانی دیاربه‌كر و شاره كوردییه‌كانی دیكه بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان روو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی هه‌ولێر و دهۆك كردووه.
محه‌مه‌د قایا باسی له‌وه كردووه كه به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی دیاربه‌كر، به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆناوه به‌شێكی یه‌كجار زۆری كارگه و كارخانه‌كانی دیاربه‌كر داخراون و كاسبكاران و كارسازانی دیاربه‌كریش رووبه‌رووی كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی دارایی بوونه‌ته‌وه.
قایا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كرێكارانه‌ی دیاربه‌كر و شاره كوردییه‌كانی دیكه كه پێش كۆڕۆنا له كارگه و كارخانه‌كانی دیاربه‌كر و ده‌ورووبه‌ریدا كاریان ده‌كرد، به هۆی داخرانی كارگه‌كانه‌وه، رووبه‌رووی كێشه‌ی گه‌وره‌ی دارایی بوونه‌ته‌وه و بۆیه بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان روویان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی هه‌ولێر و دهۆك كردووه.
ناوبراو باسی له‌وه كردووه كه به هۆی قه‌یرانی دارایی له توركیا و هه‌روه‌ها رێوهشوێنهكانی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا، به‌شێكی یه‌كجار زۆری كه‌رته جیاجیاكان رووبه‌رووی قه‌یرانێكی قورسی دارایی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.