بێنی گانتز ،وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، ئێرانی به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌نداوی عومان تۆمه‌تبار كرد.
بێنی گانتز له میانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان باسی له‌وه كرد كه ئێران ده‌یه‌وێت ژێرخان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیی ئیسرائیل بكاته ئامانج و گوتی: "روودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناو كه‌نداوی عومان له میانی تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی‌دا و نزیكی شوێنی رووداوه‌كه له ئێران، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاد ده‌كات كه ئێران له پشتی رووداوه‌كه‌وه بووبێت، بێگومان ئه‌مه بۆچوونی خودی خۆمه".
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه به‌رده‌وامن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو له میانی تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ئیسرائیلی به كه‌نداوی عوماندا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی‌دابوو، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.