Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:24

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هه‌ریه‌ک له‌هونەرمەندان(فەرید سورایە) ،(مامۆستا سلێمان شاکر) و نووسه‌ر (ئیسماعیل بەرزنجی)ی کرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە 2021.2.27، بە نوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، سەردانی هونەرمەندی گۆرانیبێژی شاری هەولێر فەرید سورایە (عبدالمسیح)ی کرد.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای گەیاندنی سڵاو و پەیامی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای پرسین لە بارودۆخ و تەندروستیی هونەرمەند، هیوای سەلامەتی بۆخواست و ئامادەیی هەر هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا، هەروەها جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە هونەرمەند فەرید سورایە (عبدالمسیح) هونەرمەندێکی دیاری شاری هەولێرە و خاوەن مێژوویەکی دێرینە، وەک هونەرمەندێکی خاوەن ئەزموون خزمەتێکی زۆری شاری هەولێری کردووە، ئەوەی لەتوانادابێت بۆ چارەسەرکردنی درێغی لێناکەین.

ktv
لەلایەن خۆیەوە، هونەرمەند فەرید سورایە (عبدالمسیح)، زۆر سوپاس و ستایشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بە نوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە ماڵەوە سەردانی نوسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووس دیاری شاری هەولێر (ئیسماعیل بەرزنجی) کرد.
پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەکەیاندا وێڕای گەیاندنی سڵاو و پەیامی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی مامۆستا (ئیسماعیل بەرزنجی) نوسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسی دیاری شاری هەولێر و سەرپەرشتیاری پێشووی موزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێری پرسی و هیوای خواست خودای گەورە شیفای بدات و هەرچی زووە بەتەندروستیەکی باشتر لەجاران بگەڕێتەوە سەر کارەکانی، وەکو پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا.
لەلایەن خۆیەوە، مامۆستا(ئیسماعیل بەرزنجی)، وێڕای خۆشحاڵبوونی بەسەردانەکەی بەڕێزیان، زۆر سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئەم سەردانەی بە وەفا و ڕێزگرتن بەرامبەر بەو خزمەتەی پێشکەشی کردووە لەقەڵەمدا.
 له‌لایه‌كی تر ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە 2021.2.27، بە نوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، سەردانی گەورە هونەرمەندی شێوەکار (مامۆستا سلێمان شاکر)ی کرد.

ktv
پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەکەیاندا وێڕای گەیاندنی سڵاو و پەیامی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لە رۆڵی و پێگەی هونەری هونەرمەند (مامۆستا سلێمان شاکر) کرد لە بواری هونەری شێوەکاری و ئەو خزمەتە زۆرەی لەو بوارەدا پێشکەشی شاری هەولێر و کوردستانی کردووە و هیوای خواست هەرچی زووە بەتەندروستیەکی باشتر لەجاران بگەڕێتەوە سەر کارە هونەریەکانی و چیرۆکی جوانی و سەرکەوتنەکانی بەردەوامی پێبدات، وەکو پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا.
لەلایەن خۆیەوە، گەورە هونەرمەندی شێوەکاری (مامۆستا سلێمان شاکر)، وێڕای خۆشحاڵبوونی بەسەردانەکەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، زۆر سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئەو بەسەرکردنەوەی بەبەشێکی گرنگ لەژیانی هونەرمەندان و وەک وەفا و ڕێزێک لەبەرامبەر ئەو خزمەتە زۆرەی لەبواری هونەری شێوەکاری پیشکەشیکردووە لەقەڵەمدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.