ئهمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی و ژینگهی عێراق، ڕایگەیاند ئەو ڤاکسینەی كه بڕیاره لە چەند ڕۆژێکی نزیکدا كاروانی یەکەمی بگاتە عێراق، ڤاکسینی ئەسترازێنیکای بەریتانییە.
لەوبارەیەوە ڕیاز حلفی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لە ڕاگرتنی هێنانی ڤاکسینەکە دەکەن بەهۆی گومان لەسەر کاریگەرییەکانی، دوورە لە ڕاستی و هیچ توێژینەوەیەکیش نییە دەریبخات کە ڤاکسینەکە لەسەر ئەو کەسانەی وەریانگرتووە کاریگەر نەبووە.
لەلایەکی دیکەوە عەباس حسەینی، ئەندامی شانەی قەیرانەکانی عێراق و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فاتمە زەهرا ئهوهی خستهڕوو: عێراق بە مەبەستی خێرا هاوردهكردنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا گرێبەستی هێنانی ڤاکسینی لەگەڵ چەند كۆمپانیایێك كردووه و له چهند رۆژی داهاتووش یهكهم كاروانی ڤاكسینهكه دهگاته عێراق.
ڕاشیگەیاند، عێراق لە وڵاتە یەکەمەکانە کە هەوڵی بەدەستهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای داوە، چونکە ڤاکسینەکە دەتوانێت بەشێک لە بەرگریی نیشتمانی دروستبکات و لایەنی تەندروستیی کۆمەڵگا ببوژێنێتەوە، ئەمەش بەمانەی ئەوە نایەت کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە بەکارهێنانی دەمامک و لێك دووركهوتنهوهی کۆمەڵایەتیی پشتگوێبخەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.