ئافره‌تێك لە ئورمیە له‌كوردستانی ئێران، تەنیا دوای دوو مانگ لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، رۆژی پێنجشەممە 25ی 2021، ئافره‌تێكی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی هیدیە نیک سیرەت، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێكخراوه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت: تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەم ئافره‌ته كه ته‌مه‌نی 17 ساڵە نەزانراوە، بەڵام سەرچاوەکان رایانگه‌یاندووه کە بنەماڵەی هیدیە سکاڵایان لە سەر بنەماڵەی هاوژینەکەی تۆمار کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هیدیە نیک سیرەت خەڵکی گوندی جوجهی ناوچەی سۆما و دانیشتووی گەڕەکی ئیسلام ئاوای ئورمیە بووە و دوو مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.
نەبوونی پشتوانیی یاسایی و قەدەغە بوونی راشکاوانەی هاوسەرگیریی منداڵان لە یاساکانی ئێران‌دا بووەتە هۆی قورس‌تر بوونی هاوسەرگیریی زۆرەملێ بۆ منداڵانی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.