جۆن كیربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ، رایگه‌یاند له‌و ھێرشه‌ی كه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا كردیانه سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له شاری ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر سنوور له سووریا، نۆ باڵه‌خانه‌یان به ته‌واوه‌تی خاپوور كردووه و دوو باڵه‌خانه‌ش به ته‌واوی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
كیربی، له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌ی خۆی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌دا بڵاوكرده‌وه و گوتی، "له ھێرشه‌كاندا، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری F-15E Strike Eagle، حه‌وت مووشه‌كی ئاراسته‌كردووه و له ئه‌نجامدا نۆ باڵه‌خانه به ته‌واوه‌تی خاپوور كراوه و دوو باڵه‌خانه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه . باڵه‌خانه‌كان ده‌كه‌ونه ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌لبوكه‌مال له دیوی سووریا له‌سه‌ر سنووری عێراق. ئه‌م شوێنه، به شوێنی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی گرووپه میلیشیاكانی ھاوپه‌یمانانی ئێران ده‌ناسرا".
كیربی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه زانیاری ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی ھێرشه‌كه‌ی له بن ده‌ستدایه، به‌ڵام به‌ھۆی به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی زیانه‌كان له ئێستادا ئه‌و زانیارییه بڵاوناكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.