Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:21

ئێران 3 هاووڵاتی کورد له‌سێداره‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%


نزیک مانگێک لەمەوبەر لانی کەم سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بە بێ هیچ جۆرە ئاگاداری و ڕاگەیاندنێک لە سێدارە دراون.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌ نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر وڵاتی ئێران، سێ هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕابووەوە، سزاکەیان لەسەر جێبەجێ کراوە.

 هەنگاو  راشیگه‌یاندووه‌:  ناوی ئەم سێ هاووڵاتییە "هووشەنگ محەمەدی"، "ئەلی ئەنگەزی" و "جەواد مونتەزیریان" بووە و هەرسێکیان بە تۆمەتی کوژرانی کەسانی تر دەستبەسەر کرابوون و سزای سێدارەیان بۆ بڕابووەوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، عەلی ئەنگەزی تەمەنی پەنجا ساڵ و خەڵکی گوندی ئەنگەزی سەر بە ناوچەی درود و فەرامانی کرماشان بووە و لە یازدە ساڵ لەمەوبەرەوە لە بەندیخانە بووە و سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەروەها، هووشەنگ محەمەدی تەمەنی 41 ساڵ و خەڵکی گوندی سەخری سەر بە شارۆچکەی فیرووزئاباد بووە و لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی کوشتن لە بەندیخانە بووە.

کەسی سێهەمیش کە هەر ئەو ڕۆژە لە سێدارە دراوە، جەواد مونتەزریان تەمەنی 40 ساڵ و خەلکی کرماشان بووە. ناوبراو لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان لە بەندکرابوو.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.