بەمەبەستی پێشکەش کردنی ڕەشنووسی یاسای لیژنەی ئۆڵمپی کوردستان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٢/٢٢ لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرپەرشتی سەلمە فاتح سەرۆکی لیژنە،و بەئامادەبوونی جێگر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، پێشوازییان لە شاندێکی لیژنەی ئۆڵمپی ھەرێمی کوردستان کرد.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر ھەنگاوەکان و ئامادەکاریەکان بۆدەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە لیژنەی ئۆڵمپی کوردستان، و ڕێکخستن و بەرەو پێشبردنی زیاتری بواری وەرزشی و چالاکییە وەرزشیەکان، لیژنەی ئۆڵمپی ڕەشنووس و ڕای لیژنەکەیان ئاراستەی لیژنەی ڕۆشنبیری کرد و داوایان کرد کە کاری لەسەر بکرێت و پێداچوونەوە بە ڕەشنووسەکەدا بکرێت و سەرنج و تێبینییەکانیان بە ھەند وەربگیرێت.
دواتر سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە بواری وەرزش و چالاکیە وەرزشیەکان و ڕێکخستن و بە یاسایی کردنی زیاتری بوارەکە ئەرکی لە پێشینەی لیژنەی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوانە و لە ئایندەیەکی نزیکدا سیمینار و وۆرکشۆپی تایبەتی لەسەر دەکەن، و سود لە تواناو پسپۆڕی لیژنەی ئۆڵمپی و کەسانی شارەزاو ئەکادیمی وەردەگرن و ڕێکاری پەیڕەوی دەگرنە بەر و لەنزیکترین کاتتدا ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی دەکەن .
پهرلهمانی کوردستان کار لەسەر دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بەوەرزش دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.