Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:06

عوسمان ئۆجەلان: پەکەکە ناتوانێت ئامانجەکانی بەدەست بێنێت وھەنگاوەکانی دژی ھەرێمی کوردستان هەڵەن

کوردستان TV
100%


 پەکەکە بەردەوام کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێتەوە و بەھانەیشی داوەتە دەست تورکیا بۆ بەزاندنی سنووری ھەرێمی کوردستان. سیاسەتمەدارێکی كوردستانی توركیاش رایده‌گه‌ێنێت: پەکەکە ناتوانێت لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان ئامانجەکانی بەدەست بێنێت و زانیاریی هەڵەش لەبارەی باشووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

عوسمان ئۆجەلان، سیاسەتمەداری كوردستانی توركیا رایده‌گه‌ێنێت: ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی چنگی پلنگ لەلایەن تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ھیچ پەیوەندییەکی بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە و پڕۆپاگەندەی پەکەکەش بە تۆمەتبارکردنی پارتی بۆ ھاوکاریی تورکیا ھیچ بنەمایەکی نییە.
ده‌شڵێت: پەکەکە ئیدیعای ئەوە دەکات لەنێو خاکی کوردستانە، بەڵام پێم وا بێت ئەو سیاسەتەی پەکەکە هەڵەیە و ناتوانین وەڵامی پرسیارێک بدەینەوە کە لە جێگەی خۆیدا نەبێت، مەبەستم ئەوەیە زانیاریی پەکەکە هەڵەن لەبارەی باشووری کوردستانەوە.

عوسمان ئۆجەلان  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئاشکرایە پەکەکە ناتوانێت لەنێو باشووری کوردستانەوە ئامانجەکانی بەدەست بێنێت، ھەنگاوەکانی پەکەکە ئێستا لەجێی خۆیدا نییە، واتە ھەنگاوەکانی ئێستای پەکەکە زۆر ناپەسەندن، پێویستە مرۆڤ ئەو ڕاستییەش بەرچاو بکات، باکوور و باشووری کوردستان جیاوازن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.