Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:01

پیاوێکی بەساڵاچوو بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا

کوردستان TV
100%


لە نێوان ناحیەی عەرەبەت و قەزای سەیدسادق لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە، پیاوێكی تەمەن 75 ساڵ گیانی لەدەست دا.

رائید ئەركان كەریم، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ناحیەی عەرەب، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی 2ی2021، رایگه‌یاند: شەوی ڕابردوو لە نێوان قەزای سەید سادق و ناحیەی عەربەت و نزیك گوندی "كانی پانكە" ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە پیاوێكی تەمەن 75ساڵی بەناوی عومەر محەمەد داوە.

ده‌شڵێت: ئەو هاووڵاتییە بەتەمەنە بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانی لەدەست داوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی عەرەبەت ڕاشیده‌گه‌ێنێت: شۆفێری بارهەڵگرەكە دەستگیر كراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.