Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:13

شاندی هەرێمی کوردستان له‌به‌غدایه‌

کوردستان TV
100%


بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە یاسای 2021ی عێراق، ئێوارەی  رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 14 ى 2 ى 2021 ، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن.
 سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانی هەرێم لەگەڵ بەغدا رایگەیاند،بە‌مە‌بە‌ستی درێژەدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌ و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراق، سە‌بارە‌ت بە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی (2021)ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌ لەو پڕۆژە‌ یاسایە،ئێوارە‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (14/2/2012)، شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وتنە‌وە‌.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە‌سە‌ردانە‌كانی پێشووی وە‌فدی حكومەتی ھە‌رێم و كۆبوونە‌وە‌كان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدڕال و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، ڕاشكاوانە‌ ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە‌ نە‌وتی و نا نە‌وتییە‌كان و ھە‌روە‌ھا خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕوو.
راشیگەیاند، وە‌فدی حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌موو ئامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ ڕێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای ‌دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.