Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:01

ئەفسەرێکی خانەنشین لە سلێمانی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی تەقەکردن، ئەو کەسە ئەفسەرێکی خانەنشین بووە.
 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بڵاوی كرده‌وه‌:  دوای ئەوەی رووداوێکی تەقەکردن لە نزیک فولکەی خانەقا روویداوە، مەفرەزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانراوە تەقەکەرەکە دەستگیربکرێت.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: تۆمەتبارەکە ئەفسەری خانەنشینە، لەکاتی دەستگیرکردنی دەست بەسەر ئەو دەمانچەیەدا گیراوە کە تەقەی پێکردووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.