Erbil 8°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 06:56

د.هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سوپاسی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی كرد .

هه‌ر له‌درێژه‌ی سه‌ردان به‌دواداچوونه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاروباره‌كانى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/2/14، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ سه‌رۆك و جێگرو ئه‌ندامان و راوێژكارانی هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانى كوردستان یاوه‌رییان ده‌كرد، سه‌ردانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانىی مرۆڤى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردو له‌لایه‌ن زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌و به‌رێوه‌به‌ره ‌گشتییه‌كانی ده‌سته‌كه‌ پێشوازیى لێكرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سوپاسی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه‌ له‌نێوان لیژنه‌ تایبه‌مه‌نده‌كانی په‌رله‌مان و ده‌سته‌كه‌دا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ بۆ زانین و به‌دواداچوونه‌ له‌سه‌ر چه‌مك و پره‌نسیپه‌كانى ڕه‌وشی مافی مرۆڤ به‌گشتی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ران وه‌ك له‌كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا هاتووه‌و په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه‌، هه‌روه‌ها له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ئاستی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌سنووری كاره‌كانی ده‌سته‌كه‌و ئاماری گیراوان له‌هه‌رێم و ڕه‌وشی زیندانه‌كان و دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بایۆمه‌تری و پێویسته‌ ته‌شریعییه‌كان چ ده‌كردنی یاسا بێت یاخود هه‌مواری یاساو ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داواشی له‌ده‌سته‌كه‌ كرد هه‌وڵه‌كانی خۆیان چرتر بكه‌نه‌وه‌ بۆ زانینی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر پێكهاته‌كان و كوردستانیانی ناوچه‌كه‌.

دواتر زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، كاروباره‌كانی ده‌سته‌و نوسینه‌گه‌كان و ڕه‌وشی مافی مرۆڤى له‌هه‌رێمی كوردستان و ئامارێكیشی سه‌باره‌ت به‌گیراوان له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زو ڕه‌وشی زیندانه‌كان و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌كه‌ی و ئاستی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیی له‌سنووری ده‌سته‌كه‌و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ بۆ شاندی باڵای په‌رله‌مان خسته‌ڕوو.

دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگرو ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان‌ چه‌ندین پرسیارو تێبینی و پێشنیاز خرایه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی ده‌سته‌كه‌و چۆنیه‌تیی گه‌یاندنی خزمه‌تی زیاتر بۆ پاراستنی ‌ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستاندا.

تێكرای پرسیارو تێبینی و پێشنیاره‌كانی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌و به‌رێوه‌به‌ره ‌گشتییه‌كانی ده‌سته‌كه‌ وه‌ڵامدرانه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.