Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:12

فه‌رحان جه‌وهه‌ر : په‌که‌که‌ له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیقلیمیه‌وه‌ به‌کار ده‌هێنرێت

کوردستان TV
100%

فـەرحان جەوهـەر ـ چاودێری سیاسی له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ چی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت رایگه‌یاند :

په‌كه‌كه‌ كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ، ده‌یه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات .ئه‌وان هۆكارن بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا و هێنانی هێز بۆ ناوچه‌كه‌و سنوور به‌زاندنی توركیا و هاتنی بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی روونه‌ ، كه‌ په‌كه‌كه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان  پێویسته‌ به‌ جێبێلێت به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی عێراق تا چه‌ند خاوه‌نی بڕیاره‌كانی خۆیه‌تی به‌وه‌ی هه‌ندێك هێزو لایه‌ن له‌ ناویدا تاكڕه‌وانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی عێراق بریار ده‌ده‌ن و هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌ گه‌ڵ خودی هه‌ڵوێستی حكومه‌ت یه‌كناگرێته‌وه‌ .

ئاماژه‌شیدا كه‌ په‌كه‌كه‌ ئامرازی گوشاره‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و ناكۆكییه‌ ئیقلیمییه‌ وای كردووه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بمێننه‌وه‌ كه‌ بوونیان هه‌یه‌ .

فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان  حزبێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش  له‌ سه‌ر هه‌ر پرسێك ، ناچێته‌ ژێر ده‌ستی هیچ كه‌س و لایه‌ن و وڵاتێكه‌وه‌ له‌ ژێر هه‌ر فشارێك بۆیه‌ په‌كه‌كه‌ مه‌به‌ستی پارتییه‌ و هه‌موو هه‌ولیكی بۆ ئه‌وه‌یه‌ پارتی بخاته‌ حاله‌تێك ،چونكه‌ ده‌زانن بڕیاری سیاسی له‌ لای پارتیه‌ و بۆیه‌ له‌ شوێنی دیكه‌ ئه‌و كیشه‌یه‌یان نییه‌ . بۆیه‌ زۆرترین كێشه‌ بۆ پارتی دروست ده‌كه‌ن .

هه‌موو وڵاته‌ ئیقلیمیه‌كان كۆكن بۆ ئه‌وه‌ی كورد لاواز بكه‌ن ، په‌كه‌كه‌ش ئه‌و رۆڵه‌ی وڵاته‌ ئیقلیمیه‌كان ده‌بینێت .

پێویسته‌ كۆنگره‌یه‌ك ببه‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌وانه‌ روونبكرێته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه‌كی ئارامه‌و واقیعێكی گرنگه‌ بۆ مێژووی كورد .

 

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.