Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:51

وەزیری ته‌ندروستی هۆشداری لە زیادبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدات

کوردستان TV
100%


 وەزیری تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە زیادبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدا و  رایده‌گه‌ێنێت: پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن، ناردنی پێنج هەزار ڤاکسینی دژە کۆڕۆنایشی لە لایەن وڵاتی سینەوە بێ دیاریکردنی وادەکەی پشتڕاست کردەوە.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14 ى 2 ى 2021 ، د.سامان بەرزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاند گوت: رێژەی تووشبوون لە عێراقدا زۆر زیادی کردووە و، ئومێدیان وایە هاووڵاتیان بە رێنماییە خۆپارێزییەکان پابەند بن، ئەو تێگەیشتنەشی کە دەگوترێ کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا نەماوە.

سەبارەت بە گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆناش ئاماژەی بەوەدا لە مانگی شوبات دەگات، هاوکات لەگەڵ کۆمپانیاکانیش لەسەر هێڵن، تا بتوانن رێژەیەک لە ڤاکسین دابین بکەن، ئەوەشی خستەروو کە وڵاتی چین ئامادەیە بە دابینکردنی پێنج هەزار ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بۆ هەرێمی کورودستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.