دوای ئەوەی لە 2ی شوبات دەوامی قوتابخانەكان دەستی پێكردەوە، ژمارەیەك قوتابی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەش رایدهگهێنێت، سبەی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان، تاوتوێی رەوشی خوێندن دەكات.
گوڵستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهێنێت: ژمارەیەك قوتابی لە ھەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، ئەوەش دوای دەستپێكردنەوەی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن، بەڵام ھێشتا رەوشەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە و نەگەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار، ھۆكاری سەرەكیش بۆ پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی خۆپارێزی دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەوە پێویستە رێنماییەكانی خۆپارێزی وەك خۆیان جێبەجێ بكرێن، بە تایبەتی بەستنی دەمامك.
دەشڵێت: سبەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و پێشنیازی خۆمان دەدەینە حكوومەت لەبارەی رەوشی خوێندن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو قوتابخانەكان.
ئاماژە بۆ ئهوهش دهكات: ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین دەوام رابگیرێت لە ئێستادا، بەڵام ئەگەر گەیشتە ئاستێكی مەترسیدار، ئەوە بێگومان لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری خۆی دەدات، ئەوكات رێگەی بەدیل دەگرینە بەر كە ئەویش سیستەمی ئەلیكترۆنییە، چونكە ناچارین سوود لە سیستەمی ئەلیكرۆتنی وەربگرین، رۆژی 23ی شوباتیش لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دیسان كۆدەبێتەوە و ھەلسەنگاندن بۆ رەوشەكە دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.