له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی بیستودووه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی میوانداری یانه‌ی یوڤێنتوسی پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ی كرد، له ئه‌نجامدا، ناپۆلی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
یاریه‌كه له یاریگای دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا له شاری ناپۆلی به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، تا یه‌كێك له هێرشه‌كانی ناپۆلی بووه هۆی لێدانی سزا‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، لۆرێنزۆ ئینسینی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار له خوله‌كی سی تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی یوڤێ هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو كریستیانۆ و هاوڕێكانی كۆمه‌ڵێ هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی ناپۆلی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به سوودی ناپۆلی كۆتایی هات، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ناپۆلی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و یوڤێنتوسیش سێیه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی كالچیۆ دۆڕاند‌و به چل‌ودوو خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه.
جێگای باسه هه‌ردوو یانه له قۆناغی یه‌كه‌م یاریه‌كی دواخراویان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر ماوه .
ناپۆلی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یوڤێنتوس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.