وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه پێنج تیرۆریستی داعش له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، ده‌ستگیركراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فیدرال، توانیویانه چوار تیرۆریست له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی به‌غدا و تیرۆریستێكی دیكه‌یش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر و به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش، داواكراوبوون.
به‌پێی راگهیهنراوهكه پێنج تیرۆریسته‌كه، به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌ر له میانی زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆندا، ده‌ستگیركراون و ھاتووه:ده‌ستگیركراوه‌كان دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانیان، رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.