له هه‌فته‌ی بیست وسێیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له یاری لوتكه‌دا، كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌كات.
یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه سازكرد‌و هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئیدین هازاردو ڕۆدریگۆ و سێرجیۆ ڕامۆس و فیدریكۆ ڤالڤێردی و ئیدێر میلیتاو و مارسێلۆ به‌هۆی پێكان له ڕیزی یانه‌ی شاهانه دابڕاون و به‌شداری له‌و یاریه ناكه‌ن.
هاوكات هه‌ردوو یاریزان لوكاس ڤاسكێزو دانی كارڤاخال پێكانیان چاك بووه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه ڕیزی میرێنگی، ڕیال مه‌درید خاوه‌نی چلوشه‌ش خاڵه‌و به جیاوازی هه‌شت خاڵ له دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگ دێت، ڤالێنسیاش به بیست وچوار خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی دایه.
زێنه‌دین زێدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كان به‌رده‌وام بن و یاری به‌رامبه‌ر ڤالێنسیاش ده‌رفه‌تێكه تا ئاست و تواناكانیان ده‌ربخه‌ن و بۆ هه‌موو لایه‌كی بسه‌لمێنن كه تیپه‌كه‌یان گه‌شه‌ی كردووه‌و تا دوایین یاری لالیگا ده‌جه‌نگن و ئه‌و په‌ڕی تواناكانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پارێزگاریكردن له نازناوی خوله‌كه.
زێدان ئاشكراشی كرد كه ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و كاته‌ی ده‌ستی به كاروانی ڕاهێنه‌رایه‌تی كرد خه‌ونی به ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بینیوه، به‌ڵام ئێستا ته‌نها بیری لای ڕیال مه‌دریده‌و ده‌كرێت له ئاینده خه‌ونه‌كه‌ی به‌دی بێنێت .
ئه‌م ئێواره‌یه ریال مه‌درید میوانداری ڤاڵێنسیا ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.