Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:26

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە به‌زه‌بری چه‌ک 2 خوشکی رفاندبوو

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەبەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندبوو ، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێک لە گەڕەکی قولەڕەیسی دەستگیرکرا کەچوبوە سەر ماڵێک و بەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندبوو. 
پۆلیسی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: دوای ئەوەی دایکێک سکاڵای تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین کە کەسێک هاتۆتە سەر ماڵەکەی،  بەزەبری چەک دوو کچەکەی فڕاندوە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌لە ئێستادا تۆمەتبار (پ. ع. ا) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵانشیکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا.

 

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.