Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:38

له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش منداڵێکی هه‌شت ساڵان دایکی ده‌کوژێت و باوکیشی بریندار ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌گوندی درین بۆت له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ،منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان ،به‌هه‌ڵه‌ دایكی ده‌كوژێت و باوكیشی بریندار ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی،به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی به‌رده‌ره‌ش به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان خێزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشتوونه‌و منداڵه‌كه‌ یاری به‌چه‌كی باوكی له‌جۆری كلاشینكۆف كردووه‌،له‌ئه‌نجامدا گولـله‌یه‌ك ده‌رده‌چێت و به‌رباوكی ده‌كه‌وێت و دواتر به‌رچاوی دایكی كه‌وتووه‌.به‌وهۆیه‌وه‌ش دایكی منداڵه‌كه‌ كه‌ته‌مه‌نی 29 ساڵانه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش گوتیشی: دوای رووداوه‌كه‌ پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌و ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی گواستۆته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ، باوكی منداڵه‌كه‌ پیشه‌ی شوفێری بارهه‌ڵگره‌و له‌ رووداوه‌كه‌دا برینداربووه‌.

سه‌نگه‌ر گۆران / پ. كوردستان تیڤی/ به‌ر‌ده‌ڕه‌ش

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.