هه‌یسه‌م جبووری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: بوودجه‌ی دارایی بۆ ساڵی 2021 پێدوایستی هه‌موو چین و توێژه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای عێراق دابین ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی زیادی كراوه.
هه‌یسه‌م جبووری گوتیشی: لیژنه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان ،چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ده‌كات.
هه‌ره‌وه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: گۆڕینی نرخی دۆلار له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی عێراقدا نییه و سیاسیه‌تی دارایی و دراو له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدایه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.