مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه په‌ڕه‌ی سپی-یان تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی چاكسازیی له بواری ئابوورییدا ته‌واوكردووه و له‌ئێستادا خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی ئابووریی بۆ پاڵپشتیكردن له عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه مسته‌فا كازمی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشھات و ھه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت له بواری چاكسازیی ئابووریی خستووه‌ته ڕوو و رایگه‌یاندووه كه په‌ڕه‌ی سپی –یان تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی چاكسازیی له بواری ئابووریی له پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی ته‌واوكردووه و له‌ئێستادا خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
مسته‌فا كازمی گوتیشی: "ھه‌نگاوی گرنمان ناوه تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانی ئابووریی عێراق به تایبه‌تیش له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و خراپی به‌ڕێوه‌بردن".
راشیگه‌یاند كه په‌ڕه‌ی سپی تایبه‌ت به چاكسازیی، دیدی پێشكه‌توو به ئاراسته‌ی بنیاتنانی ئابووریی عێراق له‌خۆده‌گرێت و گوتی: له‌چوارچێوه‌ی په‌ڕه‌ی سپییدا، به‌رھه‌می خۆماڵی له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیی و كشتوكاڵیی و ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌درێت و ده‌رفه‌تی كاریش ده‌رخسێنێت.
مسته‌فا كازمی روونشیكرده‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له ھه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی، وێرای بوونی فشارێكی زۆر كه بووه‌نه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌و دۆسیه كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت كه ماوه‌ی ساڵانێكه له خێروبێری داھاته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی سوودمه‌ندبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.