بڕیاره 2021/10/10 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌رێوه‌بچێت له‌م باره‌یه‌وه هۆشیار زێباری رایگه‌یاند: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بێته مایه‌ی رێز و وه‌فایه‌ك له خوێنی شه‌هیدان.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق گرنگه بۆ ناوخۆی و ده‌ره‌وه به گوێره‌ی ئه‌و بریارانه‌ی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند برێكی نوێ باشی ده‌ركردووه و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردن له رێككه‌وتی خۆی بكرێت به چاودێری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له پرۆسه‌كه به‌شداربن تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كه باوهرپێكراوبێت.
هۆشیار زێباری گوتیشی: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بێته مایه‌ی رێز و وه‌فایه‌ك له خوێنی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان و ده‌بێت هه‌موو حزبه سیاسبیهكان و دامه‌زراوه حكوومیهكانیش ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، و هه‌روه‌ها كه‌شێكی ئارام دابین بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و تاوه‌كو هیچ كه‌سێك ساختاری تێدا نه‌كات.
شایه‌نی باسه بڕیاره 2021/10/10 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌رێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.