سیامەند سێلکی ـ نچاودێرى سیاسى له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی په‌كه‌كه چی له هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت رایگه‌یاند :
په‌كه‌كه بۆ باكووری كوردستان دامه‌زراوه سالی 1978 تا ئه‌مڕۆ وه‌ك هێزێك نه‌یتوانیوه بستێك له باكووری كوردستان رزگار بكات
نه‌یتوانیوه ئه‌و بۆشاییه‌ی كه هه‌یه له باكووری كوردستان پڕ بكاته‌وه كه شوێنی خه‌باتی ئه‌و پارته‌یه .
بۆیه‌ك جاریش له سنووری توركیا تفه‌نگیان رووبه‌رووی سوپای ئه‌و وڵاته نه‌كردۆته‌وه . ئه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه په‌كه‌كه هێزێك نیه دژی توركیا ، به‌ڵكو هێزێكه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای توركیا .
روونیشیكرده‌وه كه په‌كه‌كه به‌ر له وڵاتانی ئیقلیمی دوای راپه‌رین دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی .
په‌كه‌كه هه‌وڵ ده‌دات شكسته‌كانی خۆی بشارێته‌وه به‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه هۆكاره بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا و هاننی هێزی تورك بۆ باشووری كوردستان .
ئاماژه‌شیدا كه په‌كه‌كه رۆژئاوای كوردستان و عه‌فرینی وێران كرد ، هه‌روه‌ها له باكووریش .
ئه‌وه‌ش پاساوه بۆ شكستهێنانی سیاسی و عه‌سكه‌ری په‌كه‌كه ، كه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن به‌هه‌ندێ دروشمی بریقه‌دار .
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری و یارمه‌تی په‌كه‌كه‌ی داوه له رابردوو ، به‌ڵام په‌كه‌كه خیانه‌تی كرد دژ به پارتی و هاوكاری رژێمی به‌عسی كرد .
ئێستاش پارتی كیشه‌ی له گه‌ڵ په‌كه‌كه نیه ، به‌ڵكو پارتی ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه ده‌ست له كاروباری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگرێت و بچێته‌وه شوێنی خه‌باتی خۆی له توركیا .
ئاشكرایه په‌كه‌كه بۆته ئامرازێك به ده‌ست وڵاتانی ئیقلیمیه‌وه و ئه‌جیندای ئه‌وان له هه‌رێمی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.