Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:22

بەهۆی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی ئەفغانستان، دەیان چەکداری تاڵیبان کوژران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی بەهێز لەناو مزگەوتێک 30 چەکداری تالیبان کوژران، کە شەش کەسیان بیانین.

ئەمڕۆ شەممە 13-2-2021، وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەك لەناو مزگەوتێكدا لە ناوچەی دەولەت ئاباد سەربە ویلایەتی بەلغ روویداوەو لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، 30 چەكداری بزووتنەوەی تاڵیبان كوژراون كە شەشیان بیانیین.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان رایگەیاندووە، تەقینەوەکە لەکاتی مەشقی چەکدارانی تاڵیبان لەسەر دروستکردنی بۆمبی چێندراو، رووی داوە.

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا بزووتنەوەی "تاڵیبان" هیچ لێدوانێکی لەسەر رووداوەكه‌ نەداوە .

تەقینەوەکە لە کاتێکدایە، ماوەیەکە ناکۆکی و هێرش و ڕوبەڕووبوونەوەکان لەنێوان چەکدارانی تالیبان و سوپای ئەفغانستان لەچەند ناوچەیەکی جیاجیای ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.