د.كتۆر هێرش حه‌یده‌ر پسپۆڕ له‌سه‌نته‌ری تایبه‌ت به كۆرۆنا له‌پارێزگای سلێمانی، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه ، پاش ئەوەی ھەفتەی پێشوتر نەخۆشێکی بەتەمەن، کە تەمەنی 99 ساڵ و چەند مانگێک بوو لە دایک بووی ساڵی 1921 بوو، سەردانی نەخۆشخانەی کرد، پاش ئەوەی مێژووی نەخۆشیەکەیم وەرگرت لەگەڵ کردنی چەند فەحسێکدا دەرکەوت کە سەرجەم نیشانەکانی کۆرۆنای تێدایە.
ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت: كه‌سی تووشبوو، بە ئامێری (real time PCR) و وێنەی تیشکی (CT scan) دەستنیشان کرا، دەرکەوت زیاتر لەسەدا هەشتای سنگی گرتووە، پاشان لە نەخۆشخانەی (شەهید د. هێمن) داغڵمان کرد دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک چارەسەری پێویستی بۆ کراو سوپاس بۆ خوا بە تەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.