حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه له‌چوارچێوه‌ی ھه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون، فرۆشتنی 20 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له باشووری رۆژھه‌ڵاتی به‌غدا پایته‌خت به قیستی درێژخایه‌ن، ده‌خاته‌ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه سوھا نه‌جار ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنانی نیشتمانیی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه كه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، داوایكردووه، فرۆشتنی 20 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بسمایه باشووری رۆژھه‌ڵاتی به‌غدا، به قیستی درێژخایه‌ن رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌وه‌یش به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوونی ھاووڵاتییان.
سوھا نه‌جار گوتیشی: "ئه‌و 20 ھه‌زار یه‌كه نیشته‌جێبوونه به قیستی درێژخایه‌ن ده‌رفرۆشرێن كه ھاووڵاتییان ده‌توانن به وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكه‌كاندا، بیانكڕن".
راشیگه‌یاند كه بانكه‌كانی رافیده‌ین، ره‌شید و (TBI) ده‌ستپێشخه‌ریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگای نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنانی نیشتمانیی له عێراق قه‌رز بدان به ھاووڵاتییان تا بتوانن له‌و 20 ھه‌زار یه‌كه نیشته‌جێبوونه له كۆمه‌ڵكه‌ی نیشته‌جێبوونی بسمایه بكڕن و گوتی: "ئه‌و 20 ھه‌زار یه‌كه نیشته‌جێبوونه له میانی ئه‌مساڵ و ساڵی داھاتوو، راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێن".
كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی بسمایه باشووری رۆژھه‌ڵاتی به‌غدا، 100 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له خۆده‌گرێت كه له‌و ژماره‌یه 35 ھه‌زاریان ته‌واو كراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له میانی ساڵانی داھاتوویشدا، 65 ھه‌زاره‌كه‌ی دیكه ته‌واو بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.