جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی كاملا هێره‌س، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد‌و چاوی به لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری و به‌رپرسانی دیكه‌ی پێنتاگۆن كه‌وت.
بایدن له‌م دیداره‌دا ئاشكرای كرد: "ئێمه له‌گه‌ڵ لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری و سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی جیهان، كار بۆ كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕانه ده‌كه‌ین كه ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه له‌دونیادا له ئارادان. به‌ڵام له‌م پڕۆسه‌دا ده‌بێ دڵنیابین كه ئه‌مریكاییه‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریستی نابنه‌وه."
بایدن له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی رایگه‌یاند: "وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵات، له پێناو پاراستنی خه‌ڵكی ئه‌مریكا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان، هه‌روه‌ها داكۆكیكردن له هاوپه‌یمانه‌كانمان له گشت جیهان، هه‌رگیز له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دووڵ نابم."
بایدن له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا په‌رژایه سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی چین و له‌م به‌ستێنه‌دا گوتی: "ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا له پێناو ئاشتی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، له به‌رامبه‌ر جموجۆڵه‌كانی چین دا بوه‌ستێته‌وه."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چین، ئیداره‌كه‌ی پێویستی به پشتیوانی و هاوكاری هه‌ر دوو حیزبی كۆماری و دیموكرات، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه.
له پاڵ ئه‌م قسه‌و باسانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت به كاروباری چین، پێكهاتوو له كه‌سانی پسپۆر له بواره‌كانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی دا دامه‌زراوه كه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چین راوێژیان پێده‌كرێ.
ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه رۆژی پێشوو كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین قسه‌ی كردوه‌و دوو لایه‌ن ده‌رباره‌ی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئاسایش و پاراستنی جیهان و ئاڵوگۆڕه ناوچه‌ییه‌كان و به‌رگرتن به په‌ره‌سه‌ندنی چه‌كی ناوكی ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردووه.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی دا هاتووه: "سه‌رۆك بایدن نیگه‌رانی قوڵی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه ناره‌واكانی چین له‌به‌ستێنی ئابووری، سه‌ركوت كردن له هۆنگ كۆنگ، پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌كار هێنانی هێز له تایوان، ده‌ربڕیوه."
ره‌حیم ره‌شیدی/ واشگنتن – كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.