Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:38

له‌که‌ربه‌لا گه‌نجێک به‌هۆی 100 هه‌زار دیناره‌وه‌ کوژرا

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ربه‌لا تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ گه‌نجێكی به‌هۆی 100هه‌زار دیناره‌وه‌ كوشتبوو.

پۆلیسی شاره‌كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هه‌واڵیان پێگه‌یشتووه‌ ته‌رمی گه‌نجێك كه‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 20 ساڵ ده‌بێت ، له‌نێو رووباری هیندییه‌ له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌ فڕێدراوه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێت: دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌، توانرا بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ بكوژه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوژراوه‌كه‌ 100 هه‌زار دیناری قه‌رزار بووه‌ و نه‌یداوه‌ته‌وه‌، بۆیه ‌په‌نای بۆ كوشتنی بردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.